وتار
بۆچی دەنگ بدەین؟
كێبڕكێی كورد له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سویددا
گرنگیدان به‌ژینگەی ناوشارەکان ئه‌رکی هەموومانە
بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە دوای کارەساتی هێرۆشیما کۆتایی نە‌هات و نایەت
دیمانه
بیكاری خه‌مه‌گه‌وره‌كه‌ی هاولاتیان
حاكم رزگار: په‌شیمانم له‌وه‌ی بووم به په‌رله‌مانتار
له سـۆزی خـێـزانـه‌وه بۆ سـه‌ر شـه‌قـامـه‌كـان
لە چاوەڕوانی مێردەكانیان لە ئەوروپا هیلاك بوون
ئەوانەی خیانەت بە کوردستان دەکەن
لە سالی ١٩٩٦ لە رۆژێکی وەک ئەمرۆ بنەماڵەی بارزانی بە هاوکاری خەربەندەکانیان تۆماری ٣١ ئابیان کرد ، ئەو ئابەی کەراستی میژووی بنەماڵەکی بەتەواوی ناساند
ئالقه‌ی ده‌ستگیرانیش دادی نه‌دا
20 Dec 2009
پۆلیسی سویدی له رۆژی شه ممه ١٩/١٢/٢٠٠٩هاوڵاتێكی ئه‌فغانی له شاری مالمۆ گرت ، كه خه‌ریكی گۆرینه‌وه‌ی ئالقه‌ی ماره‌برین بوو. ئه‌م ئه‌فغانیه چه‌ند سالێكه هاتوه بۆ سوید‌و داوای مافی په‌نابه‌ری كردوه ،به‌لام له لای به‌رێوبه‌رایه‌تی كۆچبه‌ران بریاری ده‌ركردن وناردنه‌وه‌ی بۆ ده‌رچووو مه‌له‌فه‌كه‌ی داخراوه، له‌و كاته‌ی مه‌له‌فه‌كه‌ی داخراوه ئه‌فغانیه‌كه خۆی شارده‌ته‌وه. ئێستا ویست‌و یه‌تی ژنێك ماره بكات تا به‌وشێوه‌یه بتوانێ له سوید بـمێنێته ، به‌لام به‌رێوبه‌رایه‌تی كۆچبه‌ران مه‌له‌فه‌كه‌ی دا‌و به پولیس ، دوای ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆ نه‌هاتوه بۆ جێبه‌جێكردنی بریار به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كه. پولیس ماوه‌یه‌كه به دوایدا ده‌گه‌رێت و كه زانیویه‌تی ده‌یه‌وێت ژن ماره‌بكات ، چونه‌ته سه‌ری و له‌ئاهه‌نگی شیرن خواردنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئالقه‌كه بگۆرنه‌وه گرتویانه ، به‌رێوبه‌رایه‌تی كۆچبه‌ران نیگه‌رانه به‌وه‌ی له‌و كاته گرتویانه ، به‌لام پۆلیس به كاتێكی گونجاوی ده‌زانێ ، لێپرسراوێكی كۆچبه‌رانیش ده‌لێت ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌شی ماره‌كردبا هیچ سودی نه‌ده‌بوو، چونكه ئـێمه بریاری كۆتایمان داوه بۆیه پولیس ده‌یتوانی له‌كاتێكی تردا ده‌ستگیری كردبا. ئێستا ئه‌فغانیه‌كه له‌لای پولیس ده‌ستبه‌سه‌ره و چاوه‌روانی جێبه‌جێكردنی بریاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
به پێی یاسای په‌نابه‌ران له سوید كه‌سێك كه بیه‌وێ ژن ماره بكات یان شوو بكات تا بتوانی له سوید بـمێنێته ده‌بێت پێش دوا بریاری ده‌ركردن ومه‌له‌ف داخران بێت.
kgks.se
له رۆژنامه‌ی ئێكسپرێس وه‌رگیراوه
بگه‌رێوه
|
بینێره بۆ هه‌واڵێک
|
چاپ
Facebook
|
My Yahoo
|
Twitter
|
google
start
|
kontakta
|
copyright © 2009 kgsk.se